ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی سنوری بادینان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیی له یه‌كگرتوو راگه‌یاند.
عه‌لی ئیبراهیم عه‌لی، بە مییدیاکانی راگەیاند "یه‌كگرتووش وه‌ك به‌شێك له حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دروشمی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له ناوخۆی حزبدا جێبه‌جێیان بكات".
ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، روونی ده‌كاته‌وه، حزب چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكه و بوێری گۆڕانگاری و نوێگه‌ری نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت" ره‌تیشیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیی به هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسییه‌وه كردبێت و ده‌ڵێت: "له داهاتوودا ئه‌گه‌ر حزبێك به دڵم بێت ئه‌وا دوور نییه په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌م".