قوباد تاڵەبانی: شتێک ناھێڵین ناوی پاشەکەوتی مووچە بێت

 قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی ڕایگەیاند ھەرچی بەڵێنێکمان دابێت جێبەجێمان کردووە، بەڵێنماندا کەناھێڵین قەیرانی دارایی و ئابوری بمانڕوخێنێت، وە کاتێ لایەنی تر رایانکرد لەبەرپرسیارێتی ئێمە شانمان دایە بەری، کەلایەنی تر دوورکەوتنەوە لەپۆستەکانیان ئێمە شوێنەکانمان پڕکردەوە و بەرپرسیارانە مامەڵەمان کرد لەگەڵ دۆخەکە.

 لەقەزای پێنجوێن و یەکێتی ئاهەنگێکی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجامدا و قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند "لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا، خەڵکی ئەم دەڤەرە دەنگی داوە بەلایەنێکی تر، ئەو لایەنانەی بەڵێنێکی زۆریان داوە بەڵام کرداری کەمیان ھەبووە، کاتی ئەوە ھاتوە ئەو دەنگە ناڕازییانەی کەدوورکەوتبونەوە لەیەکێتی، بیانگەڕێنینەوە بۆ ماڵە گەورەکە، ئەوە بەئێوەی تێکۆشەر دەکرێت، کاتی ئەوە ھاتووە ئەو کەسانەی کەلێمان نیگەران بوون، ئەو کەسانەی کەلێمان دوورکەوتونەتەوە بگەڕێنەوە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی، دەنگی خۆیان بدەنەوە بەلیستەکەی ھەڤاڵ مام جەلال، لەبەرئەوەی ئێمە ئەو حزبەین کەئەتوانین بەڵێنەکانی خۆمان جێبەجێ بکەین."

ڕاشیگەیاند لە٤ ساڵی رابردوو ئێمە بەڵێنی کەممان داوە بەتایبەتی بەندە، بەڵام ھەرچی بەڵێنێکمان دابێت جێبەجێمان کردووە، بەڵێنماندا کەناھێڵین قەیرانی دارایی و ئابوری بمانڕوخێنێت، وە کاتێ لایەنی تر رایانکرد لەبەرپرسیارێتی ئێمە شانمان دایە بەری، کەلایەنی تر دوورکەوتنەوە لەپۆستەکانیان ئێمە شوێنەکانمان پڕکردەوە و بەرپرسیارانە مامەڵەمان کرد لەگەڵ دۆخەکە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم: سەرپەرشتی بەرنامەی چاکسازی ئابوری و چاکسازییەکانی کارگێری ھەرێمی کوردستانمان کرد، دەرەنجامەکەی ئێستا دەبینین کەدۆخی ئابوری بەرەو باشتر دەڕوات، پرۆژەکان بەرەبەرە دەکەونەوە گەڕ، دەبینین بەبەڵێنی خۆمان بەبەڵێنی یەکێتیانە شتێک ناھێڵین کەناوی پاشەکەوتی مووچە بێت، بەڵکو بڕی پاشەکەوتکراوەکەش بۆتان دەگەڕێنینەوە

ڕوونیشی کردەوە: لەم دەڤەرە یەک مەرزی نێودەوڵەتی ناسراومان ھەیە کەباشماخە، بەم زووانە ئەو مەرزە دەبێت بەدوان کە سەیرانبەنیشە. دڵنیابن ئەوکات ھەلی کار زیاتر دەبێ و ئابوری ئەم ناوچەیەش دەبوژێتەوە.



PM:05:42:16/09/2018