وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی دانی نا بە بڕواننامەی دەرچووانى کۆلێژى پەروەردەی کراوە.
لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ "سپی" نێردراوه، تیایدا وهزارهتى پهروهردهى ههرێمى كوردستان ڕایدهگهێنێت، دواى جەختکردنەوەى وەزارەتى پەروەردە لەسەر فەرمانى دەرچووانى "کۆلێژى پەروەردەی کراوە"، توانرا ڕەزامەندى هەژمارکردنى دەرچووانى ئەم کۆلێژە بە دەست بهێنرێت و ددان بە بڕوانامەکانیان بنرێت و لە ڕووى زانستییەوە باوەڕ پێکراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوکەەدا هاتووە،بە پێى بڕگەى (٣) کە لە دەسەڵاتى وەزارەتى پەروەردەیە لە هاوتاکردنى بڕوانامەکان هاوشێوەى پیشەیى، پێویستە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى کوردى لە کەرکوک، دەرچووانى ئەم کۆلێژە ئاگادار بکاتەوە کە ئەم بەڵگانە پێشکەش بکەن لەگەڵ داواکانیان:
١. داواکارى فەرمى
٢. وێنەیەک لە بڕوانامەى کۆلێژى ئاماژەپێکراو
٣. پشتگیرى بەردەوامبوون لە خزمەتى کارى مامۆستایى
٤. پووختەى ڕاژەکە بە وردى پڕ بکرێتەوە