قادر حەمەجان: دەبێت دوو پەرلەمانتارەکەی بەغدای هاوپەیمانی بێنەوە ناو فراکسیۆنی یەکێتی

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، قادر حەمەجان رایگەیاندووە" دەبێت ئەو دوو پەرلەمانتارەی قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادوەری بەدەستی هێنا لە هەڵبژاردنی ١٢ ی ئایار بێنەوە ناو فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا".

لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی کە لەمەڵبەندی سلێمانی دوێنێ ١٨ ی ئەیلول سازکرابوو، حاکم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە فەرمانبەرانی راگەیاندووە کە لەگەڵ گەڕانەوەی د. بەرهەم ساڵح بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی مەرجی هەیە کە ئەو دوو پەرلەمانتارەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەدەستی هێناوە دەبێت بگەڕێنەوە نێو فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق.

ئەوە لە کاتێکیدایە دەبێت ئەمڕۆ دەبێت بەرهەم ساڵح پێش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە بڕیارە کاتژمێر ١١ ی سازبکرێت، دەبێت راگەیاندنێک بلآوبکاتەوەو تیایدا ئاشکرای بکات کە دەگەڕێتەوە نێو ریزەکانی یەکێتی. 
 

AM:10:22:19/09/2018