قاسم سلێمانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە

 فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە ئێستادا بەسەردانێک لەهەولێرە و بڕیارە چاوی بە بارزانی و هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشطیمانی کوردستان بکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە "سپی"راگەیاند، لە ئێستادا قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران گەیشتووەتە هەولێر و بڕیارە چاوی بە بارزانی بکەوێت.

وتیشی، دوای  کۆبونەوەی لەگەڵ بارزانی، بڕیارە قاسم سلێمانی بچێتە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بە جیا لەگەڵ هەر یەکەیان کۆببێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکە، هاتنی قاسم سلێمانی بۆ هەولێر و کۆبونەوەی لەگەڵ بارزانی بۆ گفتوگۆککردنە لەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراق پرسی یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، کە ئێران پاڵپشتی لە د. بەرهەم کاندیدی یەکێتی دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.



AM:10:24:24/09/2018