" بڕیاردرا پاشەکەوتی مووچە نەمێنێت "

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دەرکرد کە پاشەکەوتی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نامێنێت و هەڵدەگیرێت.

ماهیر جوعان بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق ئاشکرای کرد "دوو ترلیۆن دینار ته‌رخانكراوه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاگرتنی‌ ڕێژه‌ی‌ لێبڕین له‌موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران كه‌ پێشتر بڕی 3.8% له‌ موچه‌كه‌یان بڕدراوه‌".

وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری نوێ لەسەر بوودجە دەخاتە روو "كورتهێنانی‌ بودجه‌ی ساڵی‌ داهاتوو  19 ترلیۆن دیناره‌".

ماهیر جوعان ده‌شڵێت:"بوجه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان یه‌ك ترلیۆن و  400 ملیۆن دینار بوه‌و هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌، هاوكات له‌داهاتی‌ خاڵه‌ سنوریه‌كان كه‌ زیاتر له‌یه‌ك ترلیۆن دیناره‌ بۆ پارێزگاكان ته‌رخانكراوه‌". 

جوعان باسی له‌وه‌شكردوه‌، "له‌بودجه‌ی‌ 2018دا واته‌ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی‌ سێ ترلیۆن دینار ته‌رخانكرابوو بۆ حاڵه‌تی‌ له‌ناكاو، ئێستاش ده‌ستكراوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكان".

ئه‌وه‌شی‌ وتوه‌:"بڕی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراو 100 ملیۆن به‌رمیله‌ له‌مانگێكدا كه‌ ڕۆژانه‌ گه‌یشتۆته‌ سێ ملیۆن و دوو هه‌زار هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به‌ 64 دۆلار فرۆشراوه‌، ئه‌و نرخه‌ش حه‌وت دۆلار كه‌متره‌ له‌نرخی‌ خاوی برێنت".

سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی عیراق جه‌ختیكردۆته‌وه‌، "هیچ شێتێكمان له‌نه‌وت و داهاتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌رنه‌گرتوه‌".



PM:12:00:27/09/2018