بەرێوەبەرایەتی پەروەردەى هەولێر ڕایگەیاندووە، نابێت هیچ بەڕێوەبەرێک ڕێنمایی بداتە خوێندکاران کە لە فرۆشگایەکی تایبەت جلوبەرگ بکڕن .
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە "لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی کردنەوەی قوتابخانەکان تێبینی ئەوەکراوە بەشێک لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بە قوتابیەکانیان راگەیەندووە، کە جلوبەرگی قوتابخانە لە فرۆشگایەکی دیاریکراودا بکڕن".
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە "ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ئەوە رەتدەکەینەوە و ھیچ بەڕێوەبەرێک بۆی نییە رێنمایی و داواکاری لەو شێوەیە بداتە قوتابیان".
پەروەردەى هەولێر ڕاشیگەیاندووە، داوا لە دایک و باوکان دەکەن لە بوونی ھەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە ئاگاداریان بکەنەوە و رێوشوێنی توند بەرامبەر بەڕێوەبەرەکە دەگرنەبەر.