کۆمسیۆن هۆشداری دەداتە لیست و قەوارە سیاسییەکانی هەرێم

کۆمسیۆنی باڵاوی سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم  سەرجەم قەوارەو لیستە سیاسییەکان لە وادەی کۆتایی هاتنی بەنگەشەی هەڵبژاردنەکان ئاگاداردەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا کۆمسیۆن ئاماژە بەوە دەکات، " ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەکان و لیست و قەوارە سیاسییەکان دەکەین، لە سبەینێ هەینی ٢٨ی ئەیلول لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە کاتی بانگەشە کۆتایی دەێت.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جەختی لەوەشکردووەتەوە، هەر جۆرە بانگەشەیەک دوای ئەو وادەیە بە پێشێلکاری هەژمار دەکرێت.

بڕیارە سبەینێ هەینی ٢٨ی ئەیلول، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ ئەیلول، دەنگدانی گشتیی ئەنجامدەدرێت.




PM:08:15:27/09/2018