جیگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هه‌ر یه‌كێتى و پێشمه‌رگه‌كانى بوون له هه‌موو چركه‌ساته‌كانى مه‌ترسی سه‌ر كوردستان له‌پێشی پێشه‌وه بوون و كوردستانیان پاراستووه، دەشلێت، ه‌ر یه‌كێتییه ده‌توانێ ئاینده و داهاتوو بۆ كورد مسۆگه‌ر بكا، نه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێكى دیکە.
لە پەیامێکدا کە لە دوا ساتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاویکردوەتەوە، کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند،"ححوكمڕانى كوردستان سه‌لماندى، به‌بێ یه‌كێتى نه‌ك هه‌ر مه‌حاڵه، به‌ڵكو هه‌ر نایه‌ته‌دى، ئه‌وه یه‌كێتیه خۆی به خزمه‌تكارو ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو كوردستان ده‌زانێ، یه‌كێتى جیاوازه له هه‌موو حزبه‌كانى تر، یه‌كێتى دیموكراسی هێنایه‌دى و سه‌كۆی ئازادى دروستكرد،
ئەماژە بەوەشدەکات، به‌بێ یه‌كێتى كوردستانێكى ئازاد و دیموكرات به‌رده‌وام نابێ، سه‌ركه‌وتى یه‌كێتى سه‌ركه‌وتنى دیموكراتیه‌ته له كوردستان، هه‌موومان له‌سه‌رمانه ئه‌و یه‌كێتییه وه‌ك بیلبیله‌ى چاومان بپارێزین و گه‌شه‌ى پێبده‌ین، نه‌ك ته‌نیا له‌پێناو یه‌كێتییه‌كان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان به‌بێ جیاوازى، چونكه یه‌كێتى وا دروست نه‌بووه ته‌نیا بۆ یه‌كێتییه‌كان بێ، خه‌باتى نه‌كردووه تا حزبی هیچ كه‌سێك بێ، یه‌كێتى بۆ هه‌مووانه‌و دڵنیابن بۆ هه‌مووانیش ده‌بێ.
دەقی پەیامەکە..
له باوكى رێناسه‌وه بۆ خه‌ڵكى كوردستان...
له‌گه‌ڵتانین 30ى مانگ له كفری و كه‌لاره‌وه تا زاخۆ، كوردستان سه‌وزپۆش بكه‌ن، به‌ره‌و سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڕۆن و له 30 مانگ هاوسه‌نگى هێز بۆ كوردستان بگێڕنه‌وه، یه‌كێتى ئه‌و هێزه‌یه وه‌ك شاخه سه‌ربه‌رزه‌كانى كوردستان سه‌ر دانانوێنێ بۆ هیچ كه‌س.
گه‌لى كوردستانى خۆڕاگر...
یه‌كێتى حزبی گه‌له‌و بۆ گه‌له‌و له‌پێناو گه‌ل تێده‌كۆشێ، له چركه‌ساتى بێ ئومێدیدا بۆ كورد هاته مه‌یدان، نه‌وه‌ستا، به‌رده‌وام بوو له خه‌باتكردن تا راپه‌ڕینى به‌هارى كوردان و چۆك دانان به رژێمى فاشستى به‌عس.
یه‌كێتى به‌رده‌وام بوو، بنچینه‌و كۆڵه‌گه‌ى دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، ئه‌وێ رۆژێ ئه‌وه یه‌كێتى بوو راسته‌وخۆ حوكمڕانى كوردستانى گرته‌ده‌ست، سه‌ره‌ڕاى ئابڵوقه‌و قه‌یرانه‌كان، چۆكی دانه‌ناو نه‌وه‌ستا له خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى كوردستان به‌بێ جیاوازى و هه‌نگاوه‌كانى ده‌ستپێكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان.
تێكۆشه‌ران...
حوكمڕانى كوردستان سه‌لماندى، به‌بێ یه‌كێتى نه‌ك هه‌ر مه‌حاڵه، به‌ڵكو هه‌ر نایه‌ته‌دى، ئه‌وه یه‌كێتیه خۆی به خزمه‌تكارو ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو كوردستان ده‌زانێ، یه‌كێتى جیاوازه له هه‌موو حزبه‌كانى تر، یه‌كێتى دیموكراسی هێنایه‌دى و سه‌كۆی ئازادى دروستكرد، به‌بێ یه‌كێتى كوردستانێكى ئازاد و دیموكرات به‌رده‌وام نابێ، سه‌ركه‌وتى یه‌كێتى سه‌ركه‌وتنى دیموكراتیه‌ته له كوردستان، هه‌موومان له‌سه‌رمانه ئه‌و یه‌كێتییه وه‌ك بیلبیله‌ى چاومان بپارێزین و گه‌شه‌ى پێبده‌ین، نه‌ك ته‌نیا له‌پێناو یه‌كێتییه‌كان، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردستان به‌بێ جیاوازى، چونكه یه‌كێتى وا دروست نه‌بووه ته‌نیا بۆ یه‌كێتییه‌كان بێ، خه‌باتى نه‌كردووه تا حزبی هیچ كه‌سێك بێ، یه‌كێتى بۆ هه‌مووانه‌و دڵنیابن بۆ هه‌مووانیش ده‌بێ.
ده‌نگده‌رانى كوردستان...
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر روومان له ئێوه‌یه، به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به ئێوه یه‌كێتى به‌هێزتر ده‌بێ، دڵنیابن به ده‌نگدانتان به لیستى 105ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، هاوسه‌نگى هێز بۆ كوردستان ده‌گێڕینه‌وه‌و ده‌بینه به‌ربه‌ستێكى قایم بۆ رێگریكردن له دروستبوونى تاك حزب له كوردستان، كه یه‌كێتى به‌هێز بێ، كورد به‌هێز ده‌بێ و شكۆی تاكى كورد پارێزراو ده‌بێ.
كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان...
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان...
هاوسه‌نگه‌رانم...
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى هه‌موو چركه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه ده‌ژین یه‌كێتى وه‌ك جارى جاران به‌هێز بكه‌نه‌وه‌و بۆ یارو نه‌یارى بسه‌لمێنن كه یه‌كێتى قه‌ت ناكه‌وێ، 30ى مانگ رۆژ رۆژی ئێوه‌یه، زه‌ماوه‌ند بكه‌ن و رۆحى شه‌هیدانمان ئاسووده بكه‌ن، به ده‌نگه‌كانمان ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ینه رۆژی هه‌ڵسانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنى كوردستان، یه‌كێتى ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆڕاگر‌و قاره‌مانه‌ى هه‌بێ قه‌ت ناكه‌وێ، سه‌لماندیشمان كه یه‌كێتى جێگاى هه‌موو تێكۆشه‌رانى تێدا ده‌بێته‌وه.
ده‌ى با هه‌موومان، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، له‌پێناو كورد، له‌پێناو كوردستانێكى به‌هێزو هاوسه‌نگ بۆ هه‌مووان، له‌پێناو خزمه‌تكردنى تاك به تاكى ئه‌و كوردستانه به‌بێ جیاوازى، له‌پێناو حوكمڕانیه‌كى ته‌ندروست و خزمه‌تكارى خه‌ڵك دوور له قۆرخكارى بازاڕ، ده‌نگ بده‌ین به لیستى 105ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، لیستى سه‌روه‌رییه‌كانى دوێنێ و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆ و داهاتووێكى گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده.
كوردستیانیان...
له دامه‌زراندنى یه‌كێتییه‌وه، له‌پێناو دروستبوونى كیانێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ كورد، ئه‌وه یه‌كێتى بوو مافی چاره‌ى خۆنووسینى كرده دروشمى خه‌بات و قوربانیدان، هه‌ر گه‌نجان و لاوان و رێكخستنه نهێنییه‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى یه‌كێتى بوون له‌و پێناوه‌دا چوونه ژێر په‌تى سێداره‌و كۆڵیان نه‌دا، ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتى و پێشمه‌رگه‌كانى بوون له هه‌موو چركه‌ساته‌كانى مه‌ترسی سه‌ر كوردستان له‌پێشی پێشه‌وه بوونه‌و كوردستانیان پاراستووه، هه‌ر له به‌ره‌نگارى به‌عسه‌وه تا تێكشاندنى داعش، ئه‌وه ئێمه بووین له چركه‌ساته‌كانى مه‌ترسی بۆ سه‌ر كوردستان له‌پێشی پێشه‌وه بووین و داعش له‌سه‌ر ده‌ستى ئێمه تێك شكێندرا، ئه‌وه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان بوون له شه‌نگال و مه‌خموور و گوێڕ و خازر‌و كه‌ركووك و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و خانه‌قین و كوباشی به‌خوێن كوردستانیان پاراست، یه‌كێتى به خوێن و به فعلی خه‌باتى بۆ مافی چاره‌ى خۆنووسین كردووه، به ده‌نگدانتان به یه‌كێتى و به یه‌كێتییه‌كى به‌هێزى خاوه‌ن پێگه‌ى راسته‌قینه‌ى خۆی، كوردستان ده‌كه‌وێته كه‌نارى ئارامى، ئه‌وه هه‌ر یه‌كێتییه ده‌توانێ ئاینده‌و داهاتوو بۆ كورد مسۆگه‌ر بكا، نه‌ك هیچ كه‌س و لایه‌نێكى تر.
با پێكه‌وه وه‌ك ئه‌وێ رۆژێ، چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و رێكخستنه نهێنییه‌كان و شانه چه‌كداره‌كانى و هاووڵاتیان یه‌ك تیم و یه‌ك ده‌ست راپه‌ڕینیان هه‌ڵگیرساند و ئامانجه‌كانمان هێنایه‌دى، با ئه‌مڕۆ هه‌موومان به ده‌نگدانمان به یه‌كێتییه‌كه‌مان كوردستان سه‌وزپۆش بكه‌ین و بیسه‌لمێنین ئه‌وه یه‌كێتییه پارێزه‌رى راسته‌قینه‌ى مافه‌كانتان و داكۆكیكارى سه‌رسه‌ختى باشكردنى ژیان و گوزه‌رانتانه. هه‌ر یه‌كێتییه ده‌توانێ و هه‌ر به یه‌كێتیش ده‌كرێ.
له كۆتاییدا پێتان ده‌ڵێین ئێمه هى ئێوه‌ین، ئێوه‌ش هی ئێمه‌ن، ده‌با هه‌موومان نه‌هێڵین نه‌یار دڵی پێمان خۆش بێ و 30ى مانگ بكه‌ینه رۆژی سه‌ركه‌وتنى هه‌موومان.
به‌ڵێ بۆ ده‌نگدان به لیستى 105ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
سوپاس بۆ خۆڕاگری و دڵسۆزى و وه‌فاداریتان
هه‌ر بژین بۆ كورد‌و كوردستان
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
27/9/2018