شێخ جەعفەر: گۆڕان تەزویرچییە

فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ڕایگەیاند گۆڕان تەزویرچییە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەھیچ شێوەیەک ھێزی پێشمەرگە ناچار نەکراوە لەژێر فشاردا دەنگ بە یەکێتی بدەن، چونکە ئەگەر ئێمە بەزۆر خەڵکمان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان نارد بێت، یان فشارمان دورست کرد بێت، ئەو خەڵکە دەچێ دەنگ بەلایەنێکی دیکە دەدات، بۆیە ئەو پڕوپاگەندانە ھەموو درۆیە و دوورە لە ڕاستییەوە".
ڕاشیگەیاندووە ئەوانەی تۆمەتی لەو شێوەیە بۆ یەکێتی دروست دەکەن، دەیانەوێ یەکێتی بەو شێوازە لەکەدار بکەن. دەشڵێت: ”خەڵکی دەزانێ ئەوان خۆیان تەزویرچی بوون".
ڕوونیشی کردووەتەوە: ”ئەوانەی شکست دێنن، ھەمیشە تۆمەتی ناڕەوا بۆ یەکێتی دروست دەکەن، بەڵام لە دەنگدانی تایبەتدا ژمارەیەکی زۆر چاودێری ھەڵبژاردن و ڕۆژنامەنووسی لێ بووە، ئەگەر پێشێلکارییەک کراوە، پێویستە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای بکەن، نەوەکوو لایەنێکی سیاسی".

 


PM:09:26:29/09/2018