کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێم داوا لە هاوڵاتیان دەکات مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن و بچن دەنگی خۆیان بدەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئاماژە بەوەدەکات،"ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخوازین بۆ بەشداریکردنیان لە دیموکراسیەت."
کونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەرێم داواش لە هاوڵاتیان دەکات مافی دەنگدانیان بەکاربهێنن و بڕۆنە سەر سندوقەکانی دانگدسان و دەنگی خۆیان بدەن.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر هەشت پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستیپێکرد، كه تیایدا 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت و زیاتر له 700 كاندید كه سه‌ر به 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.
دووملیۆن و 914 هه‌زار و 992 كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له هه‌ولێر یه‌ك ملیۆن و 36هه‌زار و 419 ده‌نگده‌ر له 499 بنكه و دووهه‌زار و142 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له سلێمانی یه‌ك ملیۆن و 134هه‌زار و 760 ده‌نگده‌ر له 476 بنكه و دووهه‌زار و306 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و له دهۆك677هه‌زار و 797 ده‌نگده‌ر له 257 بنكه و هه‌زار و361 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن و به‌هه‌مانشێوه له هه‌ڵه‌بجه66هه‌زار و 16 ده‌نگده‌ر له 28بنكه و 132 وێستگه ده‌نگده‌ده‌ن .
به‌گشتیی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 260 بنكه و 5 هه‌زار و941 وێستگه دابینكراوه بۆ ده‌نگدان.
په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و ئێستا كه هه‌ڵبژاردن بۆ خولی پێنجه‌می ئه‌نجامده‌درێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی 111 كورسییه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی پێكدێت له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێرێك.