یەکێتی: بە هەموو شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند لەبەر ئەو ساختەکارییە زۆرەی کراوە بە هەمووو شێوەیەک ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە...

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند كه‌ ئاماژه‌ی زۆر مه‌ترسیدار هه‌ن كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دیموكراسی و پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵ و ماندوبونی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و دیموكرات هه‌رێمێكی كوردستانی سه‌قامگیر و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.

وتیشی: ئه‌م ته‌زویره‌ی كه‌ كراوه‌ بێ وێنه‌یه‌ له‌ مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری ئه‌وه‌مانداوه‌ كه‌ مومكین نییه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌ قبوڵ بكه‌ین و هه‌مووی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.




PM:06:17:30/09/2018