ئێن ئاڕ تی دروشمی سەرەکی گۆڕی

کەناڵی ئێن ئاڕ تی وەرزی نوێی ڕاگەیاند و دەستبەرداری دروشمە سەرەکییەکەی خۆی بوو کە تاکە کەناڵی ئەهلی بێلایەن بوو.

کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ وەرزی نوێ دەستپێدەکات و ئاشکراشی کردووە لەوەرزی نوێیدا، دامەزراوەی میدیایی نالیا جەخت لەسەر دروشمەکانی (راستگۆیی و ھاوسەنگیی و بوێری) دەکاتەوە و دروشمی سەرەکی کەناڵەکەشی دەبێتە (ئێن ئاڕ تی .... کەناڵی ھەموو رەنگەکان). سەرجەم رەنگ و دەنگە جیاوازەکان لەشاشەی کەناڵەکانی و بەشە جیاوازەکانیەوە دەردەکەون و دەنگ و رەنگی خۆیان دەگەیەنن.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەو کەناڵە لە ڕابردوودا بەردەوام خۆی وەک تاکە میدیایی ئەهلی و بێلایەن دەناساند بەڵام لە ئێستادا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم دروشمەوە ببێتە کەناڵی هەموو ڕەنگە جیاوازەکان



PM:02:01:01/10/2018