بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بە ناتەندروست ناودەبات و دەڵێت، "ناكرێت لە كەشێكی ئاوەھا ناسەقامگیردا ڕێژەی دەنگدان بكرێتەپێوەر بۆ ھێزە سیاسیەكانی كوردستان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی سەست :سپی کەوتووە، تاییادا بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەکات، كەشی نالەباری ناوچەكە و عێراق ھەلێكی زێڕینی داوە بەو دەسەڵاتە گەندەڵ و ساختەچییە ھەموو ئەو كارە ساختەكاریانەیان بۆ بچێتەسەر.
ئەوەش هاتووە "ناكرێت لە كەشێكی ئاوەھا ناسەقامگیردا ڕێژەی دەنگدان بكرێتەپێوەر بۆ ھێزە سیاسیەكانی كوردستان".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو،"ئێمە لەكاتێكدا كە تێبینی جدیمان ھەیە لە سەر پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم، لە ھەمان كاتیشدا دەبێت پێداچوونەوەی جدی بە كارەكانی خۆیشماندا بكەین و دەستبخەینەسەر خاڵە لاوازەكانمان و ڕەخنەی جدی بگرین لە ئەدای شێوازی كارمان".