ئەیاد جەمالەدین: قاسم سلێمانی پشتیوانی لە كاندیدەکەی پارتی دەكات بۆ سەرۆککۆماری عێراق

کەسایەتیەکی دیاری شیعەکان رایگەیاند، کە ئێران پشتیوانی خۆی لە کاندیدەکەی پارتی دەکات بۆ بوون بە سرۆککۆماری داهاتوی عێراق.

ئەیاد جەمالەدین، زانا و بیرمەندی شیعەی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، " لە کۆتاییدا قاسم سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودس و نوێنەری هەژموون و سیاسەتی ئێران بۆ عێراق، پشتیوانی لە كاندیدەکەی پارتی، د.فوئاد حوسێن دەكات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەركۆماری عێراق.

بۆ وەرگرتنی پۆستی سەركۆماری نوێی عێراق، ژمارەیەك كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردووە، بەڵام كاندیدە سەرەكییەكان بریتین لە د. فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم کە نوێنەرایەتی پارتی دەکات، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح کە نوێنەری یەكێتی-ە.

بڕیارە كاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی یەكێک لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەركۆماری نوێی عێراق بدات.

ئەم وتانەی ئەیاد جەمالەدین لە رۆژی ٣٠ی ئەیلول لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە، بەڵام لە دوای ئەو وادەیە چەندین پەرەسەندنی دیکە لەو بابەتە روویداوە.


AM:08:33:02/10/2018