ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شێوازی دانانی سەرۆک کۆماردەرگایەکی کردەوە كە خەڵكانی دیكە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەك نوێنەرانی گەلی كوردستان.

لە راگەیەندراوێکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە وێنەیەکی دەست "سپی" تیایدا هاتووە،" سەبارەت بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستان بووە و پشكی لایەنێكی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە كوردستانییەكان یەكلایی كراوەتەوە. ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار."

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ئەمرۆ، 3/10/2018 ، بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، مەكتەبی سیاسی كۆبۆوە بۆ تاوتوێی و بەدواداچوونی پرۆسەی سیاسی عێراق و لێكەوتەكانی ئەم دواییە، ئەمەش لە روانگەی هەوڵەكانی كە درابوون بۆ چارەسەری كێشەكان و هەروەها لە روانگەی پاراستنی یەك ریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستانی.

سەبارەت بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستان بووە و پشكی لایەنێكی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە كوردستانییەكان یەكلایی كراوەتەوە. ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.

بۆیە ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی كوردستانی نازانین و، دەرگایەكیشی كردەوە كە خەڵكانی دیكە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەك نوێنەرانی گەلی كوردستان.

پارتی بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی كردووە و بەشدار بووە لە بیرو را گۆرینەوە، بە تایبەتیش كە بەزەروری زانیوە لە عێراقی نوێدا پێكهاتەكان لە ئیستحقاقاتی بڕیارلێدراو بەهرەمەندبن و ئەو ئیستحقاقاتانەش لە ئاكامی قەناعەت و بۆچوونی پێكهاتەكان بێت و نوێنەرایەتی راستەقینەی ئەوان بكات. لە ئێستاشدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بە وردی متابعە دەكەین و، لەكاتی خۆیدا بڕیاری پێویست دەدەین.

مەكتەبی سیاسی پارتی

ڕاگەیەندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتییەوە

 




PM:07:28:03/10/2018