بەرپرسێکی ئێرانی لە عێراق هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كانی سه‌باره‌ت به بڕیاری گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره سنورییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌ید مو‌سا عه‌لیزاده ته‌باته‌بایی له كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌واڵی گرتنه‌وه‌ی ئاوی روباره سنوورییه‌كان له‌میدیا عیراقییه‌كانه‌وه روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ پلانێكی بۆ گرتنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباره سنورییه‌كان به ڕووی عێراقدا نییه و ئه‌و لێدوانه‌ش كه دراوه‌ته پاڵ جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و دووره له ڕاستییه‌وه".
جێگری باڵیۆزی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " له راستیدا گرتنه‌وه‌ی ئاوی ئێران به ته‌واوی و به ڕووی عیراقدا و به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته جێبه‌جێ ناكرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م پرسانه په‌یوه‌ندی به ڕێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات به تایبه‌ت رێكه‌وتننامه‌ی 1975 ی ئه‌لجه‌زایره‌وه هه‌یه".
سه‌ید مو‌سا عه‌لیزاده ئاشکرای کرد بودجه‌ی ته‌رخانكراوی ئێران بۆ گۆڕینی ڕێڕه‌وی دوو ڕووباری ناوخۆیی له پارێزگای سیستان و به‌لوچستانه نه‌ك ڕووباره سنورییه‌كان.
راشیگه‌یاند: به‌شێك له میدیاكانی عیراق به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه هه‌وڵی زیانگه‌یاندن به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عیراق ده‌ده‌ن و پێویسته میدیاكان زیاتر وردبن له گه‌یاندنی زانیارییه‌كان.