عادل عەبدول مەهدی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کەلە هەرێمی کوردستان داوای پۆستی وەزاریان پێشکەش کردووە

دوێنێ سێشەممە ١٠ی تشرینی یەکەم دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ بوون بە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق واڵا کرا، تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە ٣٦ هەزار كەس داوایان پێێشکەشکردوە.

نووسینگەی اگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، لە رۆژی سێشەممەدا ٣٦ هەزار و شەش كەس بەشێوەی ئۆنڵاین داوای وەرگرتنی پۆستی وەزارییان پێشكەش كردووە بۆ کابینەی نوێی حکومەت.

وتیشی، لەو ژمارەیەش تەنیا ٩ هەزار و ٣١٧ كەسیان داواكارییەكانیان بە تەواوی پێشكەش كردووە، كە ٩٧%یان كەسانی سەربەخۆن و ١٥%یان ژنن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەنیا ٢٣%ی ئەوانەی داوایان كردووە لە حكومەتی داهاتوودا ببن بە وەزیر، هەڵگری بڕوانامەی باڵان.

هەروەها
 پارێزگاکەى هەرێمى کوردستانیش ٤٤٨ کەس داواکاریی خۆکاندیدبونیان پێشکەش کردووە بۆ پۆستە وزارییەکانى عێراق کە زۆرترینیان لە پارێزگاى هەولێرە و پارێزگاى هەڵەبجەش کەمترین کەس خۆیان کاندید کردووە، بەجۆرێک لە هەولێر ١٨٥ کەس و لە سلێمانى ١٥٦ کەس و لە دهۆک ٩٦ کەس و لە پارێزگاى هەڵەبجەش ١١ کەسن.
 
سبەینێ پێنجشەممە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پێشكەشكردنی داوای وەرگرتنی پۆستی وەزاری دادەخرێت، کە بە شێوەی ئۆنڵاین خرابووەڕوو، لە دوانیوەڕۆی سبەینێەوە ماڵپەڕەکە دادەخرێت.


PM:08:55:10/10/2018