فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەیەكی هەرێم بۆردومان دەکات

فڕۆكە جەنگییەکانی سوپای توركیا ناوچەكانی دۆڵی سیڤا لە چیای مەتیانی سەر بە ئامێدی لە هەرێمی کوردستان بۆردومان دەكەن.

ئەمشەو پێنجشەممە ١١ی تشرینی یەکەم، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی دۆڵی سیڤا-یان لە چیای مەتیان کە سەربە دەڤەر ئامێدییە لە هەرێمیکوردستان بۆردومان كردوە.

جێی ئاماژەیە  دۆڵی سیڤا لە چیای مەتیان تەنها دوو كیلۆمەتر لەسەنتەری گوندی گوهەرزی دوورە، و دانیشتوانی ئەو سنورەش ترس و دڵەراوکێیەکی زۆریان لە لا دروستبووە،

حکومەتی تورکیا بە بیانوی بوونی بنکەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ماوەی چەند ساڵێکە ناوچەکانی سنووری هەرێمی كوردستان بۆردوماندەکات.


PM:10:02:11/10/2018