دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی
شێرپەنجە شەوی ڕابردوو نه‌ریمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی
كۆچی دوایی كرد.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی هاتووچۆی سلێمانی
رایگه‌یاند كه "به داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه كۆچی دوایی عه‌مید نه‌ریمان عه‌زیز
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه دوای ململانێیه‌كی
زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی گیانی سپارد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆدا هاتووە"به‌ناوی
به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان وفه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتووچۆی پاریزگای سلێمانیه‌وه پرسه‌و هاوخه‌میمان به خێزان و بنه‌ماڵه و هاوڕێ
و خۆشه‌ویستانی ده‌گه‌یه‌نین".
ساڵی 2017 باری ته‌ندروستی عه‌مید نه‌ریمان
حاجی عزیز پێنجوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سلێمانی تێكچوو، به‌وهۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك
مۆڵه‌تی وه‌رگرت و دواتر و پاش باشبوونی ته‌ندروستی گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.