موچەی مانگی هەشتی ئەم توێژە بەسیستمی‌ بایۆمەتری‌ دەدرێت

لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچە ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، موچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان بەگوێرەی‌ سیستمی‌ بایۆمەتری‌ دەبێت.

بەگوێرەی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی‌ بۆ "سپی میدیا" نێردراوە ئاماژە بەوەدەكات، "سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی، ئاگاداردەكەینەوە دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوی ئەو توێژانە كە دەكەوێتە مانگی (تشرینی دوەم)ەوە، لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت".

داوا لەموچەخۆرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كراوە كە باركۆدەكانیان بەزوترینكات بگەیەننە بەرێوبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتیان، "بەپێچەوانەوە موچەكانیان لەمانگی داهاتودا ڕادەگیرێت بەگوێرەی‌ بڕیاری ژمارە 111ی ئەنجومەنی وەزیران كە لەڕۆژی‌ 12ی‌ 6ی‌ 2017  دەرچوە".



PM:02:05:14/10/2018