كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی چاكسازی به سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتڵه‌گ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش ده‌ڵێت "ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران".
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه رایگه‌یاند "وه‌فده‌كه‌ی هاوپه‌یمانیی چاكسازی داوای بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ پارتی به‌تایبه‌ت و كورد به‌گشتی كردوه، باس لهوهشكراوه كه ده‌بێت په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران".
باسی لەوەشکرد له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه پێویسته "ئه‌و شێوه حكومه هه‌ڵه و بێسه‌روبه‌ره و خۆبهزلتر زانینه‌ی جاران له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، چیتر نه‌مێنێت".
فازل میرانی راشگه‌یاند كه به وه‌فده‌كه‌ی ساڵح موتڵه‌گیان وتوه، پارتی میكانیزمی خۆی بۆ حكومی عیراق دیاریكردوه و وتی "له‌مه‌ودوا زۆرینه و كه‌مینه و گه‌وره و بچوك نییه".
میرانی وتیشی "به‌رنامه‌ی خۆشمان داوه به عادل عه‌بدولمه‌هدی، هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان هه‌یه و ئێمه چ ئه‌ركێكمان له‌سه‌ر بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و چ مافێكیشمان هه‌بێت وه‌ری ده‌گرین، ئه‌مه مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت و هاوسهگیز و ته‌وافوقه له‌نێوان ئێمه و به‌غدا".