بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە دەكات كە بەشی مۆڵەت گەراوەتەوە بۆ پارێزگاكەیان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەڵەبجە رایگەیاند، بەھەوڵی بەرپرسانی بەڕێوەبەراتییەكە توانراوە بـەشـی ھـونـەری و بـەشی مـۆڵـەت بـگـەڕێـنەوە بـۆ پـاڕێـزگـای ھــەڵــەبــجە.
ئاماژەی بەوەشكردوە،ھاوڵاتیان و شۆڤێران ئێستا دەتوانن دوای تاقیكردنەوەی تــیــۆری و تـرایی مـۆڵەتـەكەیان راستەوخۆ لە ھاتووچـۆی پارێـزگـای ھـەڵەبـجە وەربگرنەوە، ھەروەك دەتوانن مۆڵەتەكەشیان نوێ بكەنەوە.
ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئەوەشی خستوەتەروو،ھەر ھاوڵاتییەك بیەوێت مۆڵەتەكەی نوێ بكاتەوە دەتوانێت مۆڵەتەكەی لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ ھەڵەبجە بگوازێتەوە.