حاجی کاروان خۆی بە قوربانی خانمە دکتۆرە جوانەکەی دادەنێت

حاجی کاروان پەرلەمانتار و بانگخوازی ئیسلامی هاوسەرەکەی بە تاکە پەرستیاری خۆی دادەنێت و دەڵێت بە قوربانتبممم دکتورە جوانەکە، بەقوربانتبممم دکتورە تاقانەکەم

حاجی کاروان لە لێدوانێکیدا بۆ NRT ئاماژە بەوە دەکات دکتۆرەکەی ئەو دەرچووی کۆلێژی پزیشکی نییە، باوک و دایکی دکتۆری بەناوبانگی شار نین، ئەو ناوی دەرمانەکانیش بە تەواوی نازانێت، ئەو سەری ژان دەکات بە بۆنی دیتۆڵ و خەستەخانە، بەڵام دەڵێت "ئەو تاکە پەرستار و دکتۆری منە، ئەو بێ نوسینی دەرمان بە خەتێکی خوار و خێچ ، بێ دیاریکردنی ژەمی خواردنی حەبەکان، بێ دەرزی و کانولا باشم دەکات."

حاجی کاروان لە فەیسبووکیش نوسیویەتی "وشەکانی، سڵاوەکانی، نامەکانی، نیگاکانی.. باشی منن، ئەو تاکە پەرستارو دکتۆری منە.. دکتوری منە بۆ ھەموو ناخوشیەکان .. دڵتەنگییەکان .. خەمەکان .. بۆ ئازاری دڵ و رۆح و جەستەم دکتوری منە.. دکتوری تایبەتی منە زۆر شارەزای رۆح و دڵ و جەستەی منە."

هەروەها دەڵێت "تا قیامەت تەنھا ئەو دکتۆری منە، زۆر شارەزایە لە چارەسەرکرنم لە دڵخوشکردنم .. بە قوربانتبممم دکتورە جوانەکە، بەقوربانتبممم دکتورە تاقانەکەم."

کە‌نعان نە‌جمە‌دین ئە‌حمە‌د ناسراو بە حاجی کاروان لەساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری کەرکوک لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٩٢ چووتە شاری ھەولێر، لە رابیتە‌ی ئیسلامی کورد کاریکردووە، یەکێکە لەدامەزرێنەرانی رادیۆی دەنگی یەکگرتوو و ماوەیەک بەڕێوەبەری بووە ، لەساڵی ١٩٩٩ چووەتە ئەوروپا و دەستی بەکاری بانگخوازی کردووە، لەساڵی ٢٠٠٣ گەڕایەوە کوردستان و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری بەختەوەرییە کەگۆڤارێکی ئاینی و گەشەپێدانی مرۆییە و ھاوکات خاوەنی دەزگای بەختەوەریی خێرخوازییە، لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ بووتە ئەندامی پەرلەمانی

AM:10:36:20/10/2018