‌ئەردۆغان زانیاری لەبارەی كوشتنی خاشقچی ئاشكرادەكات

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند سێشەممەی داهاتوولەسەر دۆسیەی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی لێدوانی پێویست دەدات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا  لە لێدوانێکیدا رایگەیاند " رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە كۆبونەوەی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدانلێدوانی خۆم لەسەر دۆسیەی خاشقچی دەدەم و، زۆر بەجیاوازی لەسەر ئەم پرسە دەدوێم و  وردەكارییەكەی باس دەكەم".

لەلایەکی دیکەشەوە 
ماڵپەڕی "خەبەرتورک" لە هەواڵءکیدا بڵاویکردوەتەوە، خاشقچی دوای ئەوەی کوژراوە، تەرمەکەی لەلایەن چەند کەسێکەوە گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد و بە مەبەستی شاردنەوەی ڕادەستی هاوڵاتیەکی تورک کراوە، کە خەڵکی ماردین-ی باکووری کوردستانە.

بەپێی ماڵپەرەکە لە ئێستادا پۆلیسی تورکیا بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن کە تەرمەکەی خاشقچی شاردوەتەوە، کە بەپێی زانیاریەکان بەرپرسانی کونسوڵخانەکە لە پەیوەندی بەردەوامدابوون لەگەڵیدا تا تەرمەکەی شاردوەتەوە.

هەروەها بەرپرسانی تورکیاش رایانگەیاندووە، تا ڕۆژی سی شەممە چاوەڕی دەکەن کە سعودیە بە فەرمی شوێنی تەرمی خاشقچی ئاشکرابکات، بەپێچەوانەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکە پێکدەهێنن.

رۆژی 2ی تشرینی یەكەمی 2018 خاشقچی دوای ئەوەی سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی كرد لە ئیستەنبوڵ بێسەروشوێن بووم تا ئەو کاتەی دوێنێ شەممە 20ی تشرینی یەكەم دەسەڵاتدارانی سعودیە رایانگەیاند، جەمال خاشقچی بەھۆی شەڕ و دەمەقاڵەوە لەناو كونسوڵخانەكەیاندا لە ئیستەنبوڵ گیانی لەدەستداوە، بێ ئەوەی زانیاری لەبارەی تەرمەكەیەوە بخەنەروو.
 


PM:07:35:21/10/2018