یاساناسێكی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکاتم، کە سه‌رۆك وه‌زیرانى ماوهبەسەرچوی عێراق لە هەر رێکەوتن و گرێبەستێک بوەستێنن بەوپێیەی ماوەکەی تەواو بووەو پێشێلی دەستور دەکات.
عه‌لى تمێمی، یاساناس و شاره‌زاى ده‌ستوورى عێراقی رایگەیاند، حكوومهتهکەى ئێستاى حه‌یده‌ر عه‌بادی كاربه‌ڕێكه‌ره و مافى ئه‌وه‌ى نییه، کە گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى وه‌به‌رهێنان یان نێوده‌وڵه‌تى واژۆ بكات،
وتیشی، ئه‌و گرێبه‌سته‌ى عه‌بادى و قاسم فه‌هداوى وەزیری کارەبا، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمینزى ئه‌ڵمانیا و جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیكتریكى ئه‌مریكی، ئه‌نجامیان داوه، پێشێلكردنێكی ڕوونى یاسا و ده‌ستووره‌و داواشی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد،کە به‌په‌له ڕێگرى له‌و پێشێلكردنهى ده‌ستوور بكه‌ن.
ئەو شارەزایەی دەستوری عێراق باسی لەوەشکرد، کە حكوومه‌تى نوێ به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ده‌توانێت به‌و ڕێككه‌وتنه‌دا بچێته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تێكه‌وه واژۆ كراوه، كه ده‌سه‌ڵاتى نه‌ماوه،
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢١ی تشرینی یەکەم، كۆمپانیای جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌لیكتریك، ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنێكی له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى كه‌رتى كاره‌با، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌رى عێراقدا، واژۆ كردووه.، هەروەها دوێنێ شه‌ممه‌ش، كۆمپانیای سیمینز، ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ى كاره‌با له عێراق، واژۆ كرد.