ئاژانسی ئاندۆل ئاژانسی فەرمی حکموەتی تورکیا بڵاویکردەوە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی، جەمال خاشقچی، لە نێو کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، ئەوە ئاشکرابوو کە ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی دیپلۆماسیی سعوودیی کە سەربە کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتەیە لە ئیستانبوڵ، بەر لە تاوانەکە چووەتە دارستانی بەلگراد و بە دارستانەکەدا گەڕاوە.
لێکۆڵینەوەی بەرفراوان لە کوژرانی خاشقچی کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستانبوڵ، بەڕێوەدەبرێت، درێژەی هەیە.
ئەو ئاژانسە ئەوە ئاشکرا دەکات "تیمەکان کە لە هەوڵی چڕدان بەمەبەستی رۆشنایی خستنە سەر رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە تۆماری ڤیدیۆیی کامێراکانی چاودێریی زۆر ناوچەی ئیستانبوڵ و بەر لە هەمووشیان لە کامێراکانی دەورووبەری کۆنسوڵخانەکە کردووە".
لەو چوارچێوەیەشدا تۆماری ١٣٧ کامێرا کە ماوەکەیان نزیکەی دوو هەزار کاتژمێرە و هی کامێراکانی ٦٢ شوێنی جیاواز و لەسەروو هەمووشیانەوە هی ئەوانەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک، ناوچەکانی لەڤەنت و سوڵتان ئەحمەدن، لەلایەن تیمی تایبەتەوە لێکۆڵینەوەیان لێ‌کرا.
له رێگه‌ی تۆماری ڤیدیۆییه‌كانه‌وه جموجووڵی ئه‌و تیمه سعوودیه 15 كه‌سیه‌ی كه چوون بۆ كوشتنی خاشقچی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌كه پێش رووداوه‌كه و دوای رووداوه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستنیشانكراوه.
له تۆماری ڤیدیۆییه‌كاندا ساتی چوونی خاشقچی بۆ كۆنسوڵخانه‌كه تۆماركراوه، هه‌روه‌ها رۆژێك پێش رووداوه‌كه كاته‌كانی ئێواره‌ی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، به‌رپرسانی كۆنسوڵخانه‌كه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر مینی پاسێكی هەڵگری تابلۆی دیپلۆماسیی سعوودیی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی له ده‌رگای باخچه‌كه‌وه ده‌چێته ژووره‌وه یان نا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمێكی سێ كه‌سی له 1ی تشرینی یه‌كه‌مدا به‌و فڕۆكه‌یه‌ی باس كرا له سعوودیه‌وه ده‌چنه توركیا و، دوای ئه‌وه‌ی له هۆتێل نیشته‌جێ ده‌بن، به‌ره‌و كۆنسوڵخانه به‌ڕێده‌كه‌ون.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه تیمێكی دیكه‌ش له كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی سعوودیه له ئیستانبوڵه‌وه به ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی دیپلۆماسیی سعوودیی له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا له دارستانی بەلگراد بە دارستانەکەدا گەڕاوە. دیمه‌نی گه‌ڕانه‌كه‌ش تۆماركراوه.
ئەو زانیاریە نوێیانە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا رای گشتی جیهانی چاوەڕێی دوا قسەی دادگای تورکیان تا هەموو لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا بکات.