پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌هۆى ته‌زووى كاره‌باوه لەناحییەی ڕزگاری گیانى له‌ده‌ستدا.
عه‌لی جەمال قه‌دوری، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 24ی تشرینی یەکەم، لەناحیەی ڕزگاریەوە هاوڵاتییەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، هاوڵاتیەکە ناوی (وەلید خالید عه‌باس )ەو لەدایکبووی ساڵى 1995ە، کە بەوتەی کەسوکارەکەی لە ناحییەی ڕزگاری لەماڵی زاوایەکی لەکاتی کارکردن‌دا کارەبا گرتوویەتی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان ئەوەشی خستەڕوو،" بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس لێکۆڵینەوەى لەچۆنێتی ڕوداوەکە ده‌ستپیكردوه".