دەنگ لەسەر 14 وەزیری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق درا

پەرلەمانی عێراق 14 وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی پەسەند کرد.

شەوی چوارشەممە 24ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر کابینەی نوێێ عێراق کۆبووەوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر ودانیشتنێکی چەند کاتژمءری پەرلەمان لەسەر وەزیرەکان و گۆڕینی چەند وەزیرێک، 14 وەزیر متمانەی پەرلەمانتارانیان بەدەستهێنا و بوونە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و دوو وەزیریش دوورخرانەوە

ئەو وەزیرانەی دەنگیان لەسەر درا بریتین لە:
 
1- فوئاد حوسێن- وەزیری دارایی
2- وەزیری نەوت- سامر غەزبان
3- وەزیری کشتوکاڵ- ساڵح ئەلحەسەنی
4- وەزیری گەیاندن- د.نەعیم رووبەیعی
5- وەزیری دەرەوە- محەممەد عەلی حەکیم
6- وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن- بەنگین رێکانی
7-وەزیری کارەبا- لوئەی خەتیب
8-وەزیری لاوان و وەرزش - ئەحمەد عوبەیدی
9-وەزیری تەندروستی- عەلا عەلوان
10-وەزیری پیشەسازی- ساڵح جبووری
11-وەزیری گواستنەوە- عەبدوڵڵا ئەلمالیکی
12-وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان- جەمال ئەلعادلی
13-وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی- باسم رووبەیعی
14-وەزیری بازرگانی- محەممەد هاشم جاسم

هەروەها هەریەک لە وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ، رۆشنبیری، کۆچو کۆچبەران، خوێندنی باڵا، پەروەردە، داد دەنگیان پێ نەدران.

لەبەر هەبوونی دۆسیەی گەندەڵی و "بەعسیبوون" ئەو وەزیرانەی کاندیدی کرابوون بۆ ئەم پۆستە وەزاریانە لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەیان پێ نەدرا.

دوای متمانەی پەرلەمانی عێراق بەو 14 وەزیرە، عادل عەبدولمەهدی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق سوێندی دەستووری خوارد و بە فەرمی بووە سەرۆکوەزیرانی چوارساڵی داهاتووی عێراق و دواتریش کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ 6-11-2018 دواخرا.



AM:12:35:25/10/2018