یۆنان...بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوری ٦.٨ پلەی ڕێختەر لە قووڵایی ١٦ کیلۆمەتر، یۆنانی هەژاند.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە دەریای یۆنان لە باشوری ڕۆژئاوای یۆنان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا، ناوەندی بوومەلەرزەکە کەوتووەتە دووریی ١٣٣ کیلۆمەتری شاری پاتراس و ئەو شارەشی هەژاندووە.

هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیانی دانیشتووی کەناراوەکانی دەریای یۆنان کە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە.



PM:04:34:26/10/2018