بڕیاری تاپۆکردنی عەلوەی سلیمانی هەڵوەشایەوە

 بڕیاری تاپۆکردنی عەلوەی سلێمانی لەسەر وەبەرھێنەرێک ھەڵوەشاندەوە و رایگەیاند پشتگیری لەناوەڕۆکی گرێبەستەکە دەکەین دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە،" دوای ھەوڵەکانمان وەک لیژنەی پلان و پرۆژەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەملیککردنی عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی، لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەن بە فەڕمی داواکەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد ،خۆشبەختانە ئەنجومەنی وەزیران تەملیک کردنی عەلوەی سلێمانی ھەڵوەشاندەوە".

 ئاماژەی بەوەشکردوە،" ڕوبەری عەلوەی سلێمانی نزیکەی پەنجا دۆنم زەوییە لە ناو جەرگەی شاری سلێمانیدا داوا کرابوو تاپۆ بکرێت لەسەر وەبەرھێنێک و ببێتە موڵکی کەسی خۆی و کاسبکارانی عەلوەکە زەرەرمەند بن".

خەدیجە عەبدولجەبار ئەوەشی خستوەتەروو،" نزیکەی 80 موڵکی تر لە سلێمانیدا هەیە کە دەبێت ڕێگری بکرێت لە تەملیک کردنیان و هەموومان کار بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی هاوڵاتیاندا" . 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری ژمارە 14 لە بەرواری 10-7-2018بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تاپۆکردنی عەلوەکە بۆ تەنها وەبەرهێنێک و موڵکیەتی عەلوەکە بگەڕێتەوە بۆ شارەوانی 

لە نوسراوێکیشدا بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی داوایکرد بوو عەلوەی سەوزە و میوەی سلێمانی لەسەر ھیچ وەبەرھێنێک تەملیک نەکرێت.



AM:10:06:29/10/2018