كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر لەبارەی ڤیزای یانسیب راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەو کەسانەی مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارد ناسراوەو دەڵێت، "ئەو كەسانە ساختەكارن و خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن".

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەولێررایگەیاند، "ژماریەكی زۆر خەڵك ئیمێڵیان پێدەگات و مژدە یاخود گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزەی هەمەجۆریان پێدەدرێت كە بە ڤیزەی گرین كارد (مافی مانەوەی هەتاهەتایی لە ئەمریكا) ناسراوە".

ئەوەشهاتووە، "ئەو ساختەكارانەی لە پشت ناردنی ئەم ئیمێڵ و نامانەوەن خۆیان وەكو كەسانی سەر بە ‌حكومەتی ئەمریكا دەناسێنن و ئامانجیان ئەوەیە پارە لەو كەسانە بكێشنەوە كە داواكاریان بۆ ڤیزەی هەمەجۆر پێشكەشكردووە".

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر دەڵێت، "تكایە ئاگادار بە كە وەزارەتی دەرەوە بە هیچ شێوەیەك لە ڕێگەی ئیمێڵ، نامە یاخود پەیوەندی تەلەفۆنیەوە ئەو كەسانە ئاگادار ناكاتەوە كە ناویان بۆ ڤیزەكە دەردەچێت".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی ئەنجامەكان بەردەست دەبن، كەسەكە خۆی لە وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەكە ناو و ژمارە تایبەتیەكەی داخڵ دەكات بۆ ئەوەی بزانێت ناوی دەرچووە یاخود نا.

لەکۆتایی راگەیەندراوەکەی كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا ناونووسین بۆ پڕۆگرامەكە بەردەستە و تا 6 مانگی 11 كاتژمێر 8:00ی ئێوارە بە كاتی هەولێر ناوتۆماركردن دەمێنێت.


AM:11:06:30/10/2018