هۆکاری چاکنەکردنی پاشەکەوتی مووچە چی یە؟

بەرپرسێکی یەکگرتووی ئئیسلامی هۆکاری چاکنەکردنی پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاشکرا دەبێت.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندام مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بەو چاکنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ڕایگەیاند:" بەرای من پەیوەندی بە تێڕوانینی پارتی و یەكێتی هەیە، یەكەم پێیان وایە ئەم خەڵكە قبوڵیەتی، چونكە بەشێكی ئەم خەڵكە لە هەواداران و لایەنگرانی ئەم دوو حزبە پێیان وایە یەكێتی و پارتی چاكەیان بەسەر خەڵك هەیە نەوەك خەڵكی چاكەیان هەبێت بەسەر ئەو دوو حزبە " .

هەڵدەنی کە پەرلەمانتاری ئەم خوولەو خوولی نوێی پەرلەمانی کوردستانە دەشڵێت "هۆكاری دووەم ئەوەیە كە بەشێكی ئەم داهاتانەی كوردستان بۆ پیسخۆرانی دەستەڵاتدارانی كوردستان دەچێت ، پارەیەكی خەیاڵی لەلای دەستەڵاتدارانی حكومەتە لە لای بەرپرسانی حزبیە ، ئەم پارەیەش بۆ پرۆژەی حزبی بۆ پڕۆژەی شەخسی بنەماڵەیی بەكار دەهێندرێت ، ئەم پارانە لەوێدا خەرجدەكرێت ، بۆیە ئەوان ناتوانن دەستبەرداری ئەم ئۆڕگانە حزبیە جۆربەجۆرەبن".

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەفتەی رابردوو رایگەیاند ئەو دەبێت بە هێزێکی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمانی کوردستاندا.



PM:10:14:30/10/2018