بۆ یەکەمجار بە تۆماری ڤیدیۆیی چۆنیەتی کۆشتنی جەمال خاشقچی بڵاودەکرێتەوە

تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاودەکرێتەوە کە تیایدا وردەکاری چۆنییەتی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقی لە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە تورکیا رووندەکاتەوە.

ببەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی، کە ماڵپەڕی "عەرەبی پۆست" لەچەند سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دۆسێی كوشتنی خاشقچی دەستیکەوتووە، تیایدا ووردەكاری كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسەی لەناو كونسوڵخانەی وڵاتەكەیدا لەرۆژی 2ی تشرینی یەكەم خراوەتەڕوو، بەجۆرێک هەر لە یەکەم چركە ساتی پێشوازی لە خاشقچی تا دوای کوشتنی لە ناو کونسوڵخانەکە و بردنە دەرەوەت تەرمەکەی لەخۆدەگرێت.

بەپێی تۆمارەکە، دوای ئەوەی خاشقچی دەچێتە ناو كونسوڵخانەكە، لەلایەن كونسوڵەوە پێشوزای لێدەكرێت و، پاش کەمتر لە دوو خولەك دوو  بۆ کەس دەچنە ئەو ژوورەی خاشقچی لێیەو پێی دەڵێن " تۆ داواكراویت.. دەمانەوێیت".

هەروەها ئەو کەسانە بە خاشقجی دەلێن،" نامەیەك بۆ كەسوكار یاخود كوڕەكەت بنووسە، كە دەتەوێت بەخواستی خۆت بگەڕێتەوە سعودیە، بەڵام خاشقچی داواکەیان رەتدەکاتەوە هاواری كردووە بەسەریاندا".

پاش ئەوەی خاشچی دەبینێت، کە دەرزیان پێیە، پێیان دەڵێت لەدەرەوەە كونسوڵخانەكە كەسێك چاوەڕێی دەكات، ئەگەر بێتو كاتژمێرێك دوابكەوێت، ئەو كەسە چەندین پەیوەندی ئەنجامدەدات.. دواتر هۆشداری داوە لەوەی ئەوان لەخاكی وڵاتێكی بیانیدان و ناتوانن رێگری لێ بكەن، بەڵام ئەو كەسانە لێی نزیكبوونەتەوەو دەرزییەكەیان لێداوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوە خاشقچی بەرگری کردووە کە دەرزییەکەی لێنەدەن و پێی وتون " ئەو دەرزییەم لێ دووربخەنەوە، رێگەتان نادەم".

بەپێی تۆمارەکە، دەرزییەكە خاشقچی نەكوشتووە تەنها سڕیكردووە، بەڵام دواتر لەلایەن ئەو كەسانەوە كیسێكی نایلۆنی كراوە بەسەرداو خنكێنراوە، پاشان دەستیانكردووە بەپارچە پارچەكردنی جەستەی خاشقچی و پارچەكانیان كردووەتە كیسی نایلۆنەوە، دواجار لەلایەن ئەو تیمەی بەتایبەت لەسعودیەوە ڕەوانەی ئەستەنبوڵ كراون، هەروەها  كیسە پلاستیكەكان كراونەتە ناو جانتاوەو كونسوڵخانەكەیان جێهێشتووە".

پاش چەند رۆژێک لە کوژرانی دواجار سعودییە دانی بە کوشتنی خاشقچیدا ناو رایگەیاند، کە خاشقچی رۆژی 2ی ئەم مانگە كاتێك چووەتە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ، لەئاكامی شەڕو دەمەقاڵێی لەگەڵ ئەو كەسانەی چاویان پێی كەوتووە، كوژراوە، بەو تۆمەتەش 18 كەس دەستگیرکراون و دادگایی دەکرێن.


AM:10:33:01/11/2018