دایک و باوکێک بە تاوانی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان سزای ١٢ ساڵ زینداندانیان بەسەردا سەپێنرا

زڕدایک و باوکی سێ منداڵەکەی دانیشتووی گۆپتەپەی سەربە چەمچەماڵ بە تاوانی ئەشکەنجدانی منداڵەکانیان، سزای ١٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

هێمن عه‌لى لێپرسراوی نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى چه‌مچه‌ماڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی تشرینی دووەمی  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاشیکرایکرد،"دادگا بڕیاریداوە بە زیندانیکردنی ئەو دایک و باوکەی، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦دا منداڵەکانیان بەشێوەیەکی توند و نامرۆڤانە ئەشکەنجە دابوون".

وتیشی، "دوای ئەو ماوە دوورودرێژە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی یاسای 412 لە یاسای سزادانی عێراقی، زڕدایک و باوکی ئەو سێ منداڵە بۆ ماوەی 12 ساڵ زیندانی حکومدران".

رائید هێمن عەلی هەروەها ئاماژە بەوەشدەکاتم کە "ئێستا بارودۆخی ئەو سێ منداڵە باشە و لەلایەن مامیانەوە بەخێودەکرێن".

لە  1-12-2016 و دوای ئاشكرابوونی تاوانەکەیان، داواکاری گشتی سکاڵای لەسەر باوەژن و باوکی سێ منداڵ تۆمار کرد، کە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە درابوون، دوای دووساڵ بەسەر تێپەڕبونی بە 12 ساڵ زیندانیکردن حکومدران.






AM:11:17:01/11/2018