دوو وەزیری ئوردون دەستیان لەكاركێشایەوە

هەریەک لە وەزیری پەروەردە و وەزیری گەشتوگوزار و شوێنەواری ئوردون، بەهۆی رووداوەکەی دەریای مردوو کە تیایدا ١٢ خوێندکار بوونە قوربانی دەستیان لەكاركێشایەوە.

لینا عناب، وەزیری شوێنەواری ئوردون و عەزمی موحافزە وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا دستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە حکومەتی ئوردون کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ژمارەیەك خوێندكار  بە گەشتێكی زانستی چوونە دەریای مردوو، بەڵام دواتر بەهۆی لافا و قوڕ و لیتەوە پاسەكەیان وەرگەڕا و زیاتر لە 56 خوێندکار بوونە قوربانی.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی لینا عناب، وەزیری شوێنەواری ئوردون  رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە نائارام و نالەبارەی وڵاتەكەمی گرتۆتەوە، داواكاری دەستلەكاركێشانەوەم خستۆتە بەردەم سەرۆك وەزیران تا بڕیار لەبارەی ئەوەوە بدات كە خۆی بەپەسەندی دەزانێت".

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوای روداوەکە، پەرلەمانی ئوردون داوای كرد، کە وەزیری خوێندنی باڵا دەستلەكاربكێشێتەوە، بەهۆی ئەوەی سەرەڕای خراپیی كەشوهەوا رێگەی داوە ئەو خوێندكارانە گەشتەكەیان ئەنجامبدەن .


PM:08:28:02/11/2018