ساز ئاسۆ لەدەست فانەکانی بێزاری دەردەبڕێت

خانمە میدیاکاری شۆخ و شەنگی ناسراوی کورد ساز ئاسۆ بێزاری خۆی لەدەست هەوادارەکانی دەردەبڕێت بەوەی نامە بۆ هاوڕێ بیانییەکانی دەنێرن.

لەبەشی ستۆری لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساز ئاسۆنوسینێکی بڵاوکردوەتەوەو ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر عەیبە نامە بۆ هاوڕێ ئەجنەبییەکانم ئەنێرن کە فۆڵۆیان ئەکەم لە پەیجەکەم و لێیان ئەپرسن چۆن من ئەناسن یاخود پێیان ئەڵێن رەسمی سازت لایە بۆمان بنێرە".

هەروەها نوسیویەتی،"عەیب بییە؟ هەموویان حەپەساون ئەلێن: بۆ مەسجی وامان بۆ یەت؟؟".

ساز دەشنوسێت، "من لە هەموو شوێنێک تەئکید ئەکەمەوە بە کوردستان ناوم بهێندرێت ئەنوەندە باسی کورد ئەکەم.. لەولاوە ئێوە بەو شێوەیە پیشانمان ئەیەن لەلایەن".

لە کۆتایی نوسینەکەیدا ساز ئاسۆ هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ئەوکارەیان کردووەو دەلێت،"هەموو ئەکاونتەکانم لایە  ئەگەر بەردەوامنم لە بێزارکردنی هاوڕێکانم هەمویان بڵاودەکەمەوە".

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.


PM:10:50:02/11/2018