کۆسرەت رەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە

جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی یادی ٢٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنان دەکات داواش دەکات هەڵی جدی بدەن بەمەبەستی نەهێشتنی جیاوازی جێندەری.

کۆسرەت ڕەسوڵ، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "مێژووی دوورو درێژ و نەپساوەی كورد، پڕیەتی لە قارەمانێتی و بەرخودان، كە ژنانی كوردیش هاوشانی پیاوان ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لەم شۆڕشانەو هەمیشە قەڵغانێكی بەتین بوونە بەرامبەر نەیارانمان".

هەروەها ئەوەشی وتووە، "ئەمڕۆش لەكایە جیاوازەكانی ژیاندا، ژنان توانیویانە بەسوود وەرگرتن لە توانا کانیان خزمەتی بەرچاو پێشكەشی كۆمەڵگا بكەن ، هەربۆیە ئەركە لەسەر هەموومان دەرفەتی زیاتر بۆ  ژنان لە تێکڕای بوارە جیاجیاکانی ژیاندا بڕەخسێنرێت".

هەر لە پەیامەکەیدا کۆسرەت ڕەسوڵ داوای لە یەکێتی ژنان کردووە لەپاڵ خزمەتكردن بەژنان، هەوڵی جدی بدەن بە ئاراستەی نەهێشتنی جیاوازی جێندەری و كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر كچان و ژنان و ڕەخساندنی دەرفەتی لەبار بۆ پێشكەوتنی زیاتری بۆیان.



PM:09:37:04/11/2018