پەرلەمان دەنگدان لەسەر وەزیرە نوێیەكان دوادەخات

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٦ی تشرینی دووەم پەرلەمانی عێراق متمانە بەو وەزیرانە بدات کە لە کۆبونەوەی رابردوودا دەنگیان لەسەر نەدرا، بەڵام بە وتەی سەرکردەیەکی هاوپایمانی فەتح دەنگ بە هەموو وەزیرەكان نادرێت دوادەخرێ بۆ كۆبوونەوەكانی دواتر.

كەریم علێوی پەرلەمانتاری عێراق لەسەر هاوپەیمانی ئەلفەتح بەسەركردایەتی هادی عامری رایگەیاند، دەنگدان بەچەند وەزیرێك لەو هەشت وەزیرەی رۆژی سێشەممە پێشكەشی پەرلەمان دەكرێن، دوادەخرێ بۆ كۆبوونەوەكانی دواتری پەرلەمان.

وتیشی، ئێستە ڕێكەوتن لەسەر متمانەدان بە چوار وەزیر لەئارادایە، ئەوانی تریش دوادەخرێن و كاندیدانی وەزارەتە سیادییەكانیش، بەتایبەتی ئەمنییەكان جارێ متمانەیان پێنادرێ.

جێی ئاماژەیە لە کۆبونەوەی رابردوودا چواردە وەزیر لە كابینەكەی عەبدولمەهدی متمانەیان وەرگرت وەك كابینەیەكی ناتەواو سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەكار بوون، بەلام  هێشتا هەشت وەزیر ماونکە متمانەیان پێبدرێت.



AM:12:12:05/11/2018