تیمێکی کەناڵی رووداو توشی رووداوی هاتوچۆ بوون

تیمێکی کەناڵی رووداو لە ئامەد کە بە مەبەستی رووماڵی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەڕێوەبوون، لەنێوان ئیلێهـ - سێرت تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون.

کەناڵێ رووداو بڵاویکیدەوە، تیمێکیان کە لە ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێر و وێنەگر و شۆفێرەکەی پێکهاتبوون، دوای چارەسەری سەرپێی لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی حەزۆی ئیلێهـ، رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئیلێهـ کراون. 

بەرپرسانی نەخۆشخانەی گشتی باتمان ئاماژەیان بەوە کردووە، تەندروستی ماشەڵڵا دەکاک، پەیامنێری رووداو و شاکر ئویگاری وێنەگری جێگیرە، بەڵام لە ئێستادا جیهان دەمیرتاشی شۆفێر، چارەسەری بۆ دەکرێت.

کەناڵەکە ئەوەشی وتووە، کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و تەڕبوونی جاددە، ئۆتۆمبێلەکە لە جاددەی ئیلێهـ- سێرت لە نزیک شارۆچکەی حەزۆ لەڕێگەی خۆی دەرچووە و وەرگەڕاوە.




AM:11:07:05/11/2018