مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی کردە سەر كچە خوێندكارێكی سەرەتایی

لە گوندێكی سەر بە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان مامۆستایەك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچە خوێندكارێكی تەمەن 12 ساڵ.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، مامۆستای خوێندنگەی گوندی "شەمسەک" سەر بە شاری سونقوڕ لە پارێزگای کرماشان دەستدرێژی کردووەتە سەر کچە خوێندكارێكی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی.

رێكخراوەكە بە پشتبەستن بە زانیاری سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند خوێندكارەكانی خوێندنگەی شەمسەك دوای ئەوە زانیویانە کە مامۆستاکەیان ئەو کچە خوێندكارەی راگرتووە، گەڕاونەتەوە بۆ نێو پۆلەکەیان و  بینیویانە کە مامۆستاكە "خەریکە ئازاری دەدات و دەستدرێژی دەکاتە سەری".

ئەوەشی خستەڕوو كە  كەسوكاری ئەو خوێندكارە و خوێندكارەكانیش دیكەش سكاڵایان لە دژی مامۆستاكە تۆمار كردووە، بەڵام "نە ئیدارەی پەروەردەی سونقوڕ و نە ئیدارەی پەروەردەی کرماشانیش هیچ كاردانەوەیەكیان بەرامبەر بەو رووداوە نەبووە".



PM:03:33:05/11/2018