بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماری ڕوداوەكانی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە

لە مانگی ڕابردوودا ٤٩ ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ڕوویداوە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ١٧ ملیۆن دینار زیان بەر هاوڵاتیان كەوتووە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماری ڕوداوەكانی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردوودا تیمەكانیان لە حەوت بنكە و سێ مەفرەزە،  ٤٩ ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراوجۆریان كۆنتڕۆڵكردووە.

 ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەكانەوە، ١٧ ملیۆن و١٩٠ هەزار دینار زیان بەر هاوڵاتیان كەوتووە، هەروەها تیمەكانیان پشكنینیان بۆ ٣٩ شوێن و ئوتێل و چێشتخانە و سوپەرماركێت كردووە كە ٢٣ دانەی گونجاو بووە و ١٦ی نەگونجاو بووە.

هاوكات لە سەرەتای ئەم مانگەشدا بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ڕانیە چوار كەس لە ماڵێكدا گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون و چواری تریش برینداربوون.



AM:10:56:06/11/2018