بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ بازرگانان و خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

ئەزوەر مەحموود، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سنووری باشماخ كە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند كە گەمارۆ و سزاكانی سەر ئێران هەتا ئێستا هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازارگانی لەو سنوورە نەكردووە و هاوڵاتیان و بازرگانانیش لە دۆخی مەرزەكە ئاگاداردەكاتەوە.

بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سنووری باشماخ ڕاشیگەیاند "هەرچەند ئەم قۆناغەی گەمارۆكانی ئەمریكا كە دەستیان پێكردووە و لە جاران قورسترن، بەڵام لە خاڵی سنووریی باشماخ كاروباری بازرگانی هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە و ئاساییە و هەروەك خۆیەتی و ئەوەندەی ئێەمش ئاگادارین بەم جۆرە بەردەوام دەبن".

ئاماژەی بەوەشكرد "بەپێی وتەی شرۆڤەكارە سیاسییەكان لە ئاستی ناوچە و جیهان كاتێك گەمار و سزا دەخرێتە سەر لایەن و وڵاتێك بەپێی پرەنسیپ و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، ئەو لایەن و كەرتانەی پەیوەندییان بە لانەنی ئینسانی و بیوەوە هەیە، ناگرێتەوە، هەرچەند هەتا ئێستا هەشت وڵات لەو سزایانەی ئەمریكا بەخشراون، بەڵام عێراق بە هەڵپەسێراوی ماوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت عێراقیش دەچێتە ڕیزی ئەو هەشت وڵاتەوە، چونكە عێراق پەیوەندییەكی مێژوویی لەگەڵ ئێران هەیە".

جەختیشیكردەوە "ئێمە ئێستا هەموو بازرگانەكان و هەموو خەڵكی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە كەلە سنووری باشماخ هەموو كار و چالاكییەكی بازرگانی بەردەوام و ئاساییە و هەموو كاڵایەكی ڕێگەپیداراو هاوردە و هانەردە دەكرێت و سووتەمنیش لە هەردولاوە هاوردە و هەناردە دەكرێت و هیچ كێشە و گرفتێكمان نییە".

ئەوەش لەكتێكدایە ئارام سایە‌خان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سنووری نیودەوڵەتیی پەروێز خان، بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێكی فەرمیمان پێ بگات و لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە ئاگادار بكرێنەوە، ماوەی دوو ڕۆژە كۆمپانیاكان و بازرگانانی سووتەمەنی لە هەردوو دیوی سنوورەوە هیچ جۆرە سووتەمەنیكیان نەهێناوە و بە پێچەوانەشەوە نەبردووە بۆ ئێران.



AM:11:32:06/11/2018