بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بە پەتای وەرزی پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەی


زۆرکەس لەکاتی گۆڕانکاری کەش وهەوادا تووشی پەتای وەرزی دەبێت ڕەنگە خۆپاراستن لێشی زۆر قوورس بێت بۆ زۆرکەس، هەرچۆنێک بێت هەندێک ڕێگا هەن کە یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی دووربی لە نەخۆشییە پەتاییەکان کە بەهۆی گۆڕانکای لە کەشوو هەوادا ڕوودەدەن ئەوانیش.....

 ـ کووتان:  باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە پەتای وەرزی کوتانە، هەموو کەسێک دەتوانێ کووتان بکات لە تەمەنی سەروو شەش مانگییەوە ئەمەش وادەکات لەش لەزۆرێک لە بەکتریاوو ڤایرۆس پارێزراوبێت.

ـ پاکوو خاوێنی:  پاکوخاوێنی ڕێگایەکی زۆر بەسوودە بۆ خۆپاراستن لە زۆر نەخۆشی بەتایبەت پەتا ، دەتوانی ڕۆژانە پێش نان خواردن دەستەکانت بە ئاوو پاککەرەوە خاوێن بکەیتەوە.

ـ  بەکارهێنانی دەرمان: ئەگەر هاتوو تووشی نەخۆشی بوویت پێوویستە ئەو دەرمانانە بەکار بهێنیت دژی ئەو نەخۆشییە.

ـ  خۆت بەدوور بگرە لەوکەسانەی هەڵگری ئەم ئەم ڤایرۆسەن چونکە زۆر بەخێرای بڵاو دەبێتەوە .

ـ  ئاگاداری تەندرووستیت بە: هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆی ماددەی خۆراکی پێوویستیان تێدایە هەروەها بەپێی پێویست حەسانەوە بە جەستەت بدە .

وە: هە- ف



PM:05:57:06/11/2018