پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر شۆفێریك به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه گیانى له‌ده‌ستدا.
فازڵ حاجى، وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەكاتژمێر 4:30ی ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسانی تایبه‌ت به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداو خۆی كێشا به ستونی راگری هێماكانی هاتوچۆی شه‌قامه‌كه.
وته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکردووە ،"له‌ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه".