جه‌لالى سام ئاغا لەسەر ئەرکی خۆی قوتابخانه‌یه‌كى دروستکرد و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی كرد

جەلالی سام ئاغا، كەسایەتی دیاری سلێمانی، لەسەر ئەرکی خۆی خوێندنگەیەكی نموونەیی 12 پۆلی لە شاری سلێمانی کردوەوەو ئەمڕۆش رادەستی وەزارەتی پەروەردەی کرد.

راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6ی شترینی دووەم، قوتابخانەی (زەكیەی سام ئاغا)ی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی له‌ مه‌راسیمێكدا كرایەوەو، هەر‌یه‌كه‌ له‌ وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە،  سوپاسی جەلالی عومەری سام ئاغاو بنەماڵەكەیان كرد بۆ كارە خێرخوازییەكانیان.

لە مەراسیمێكدا كە هەریەك لە وەزیری پەروەردەو پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك بەڕێوەبەری ئیداری و كەسایەتی دیاری شارەكە ئامادەی بوون، خوێندنگەكە لەلایەن قادر شێخە، بەتەمەنترین فەرمانبەری پەروەردەی سلێمانی، ئەركی كردنەوەی خوێندنگەیەكی نمونەیی بنەڕەتی كەوتە ئەستۆ و ئەمڕۆ بەڕووی خوێندكاراندا كرایەوە كە 12 پۆلییەو توانای لەخۆگرتنی 700 خوێندكاری هەیە.

 خوێندنگەکە بە بودجەی 550 هەزار دۆلارە دروستکراوە لە ماوەی 300 رۆژدا كارەكانی تەواو بووە، هەروەها ناونانی خوێندنگەكەش بەناوی "زەكییەی سام ئاغاوە" ناو نراوە كە یەكێك بووە لەمامۆستا دێرینەكانی شاری سلێمانی و لە حەفتاكانی سەدەی رابردوودا بەڕێوەبەری ناوەندی كوردستانی كچان بووەو دواتر لەبەر هەڵوێستی سیاسی، لەبەڕێوەبەرێتی دورخراوەتەوە، کە
 

PM:09:20:06/11/2018