بۆ جاری 761هەم داواكاری بینینی ئۆجەلان ڕەتكرایەوە

بۆ جاری 761هەم سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسای توركیا داواكاری پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو ڕەتكردەوە.

پارێزەرانی ئۆجالان، جەنگیز یورەكلی، مەزڵووم دینچ و موحەرەم شاهین بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی بوورسا كرد، داواكاری گشتی ئەم جارەش داواكارییەكەی پارێزەرانی ڕەتكردەوە و ڕێگەی نەدا بەو دیدارە.

پارێزەران دوایین جار لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ دیداریان لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام دا. لەو كاتەوە تا ئێستا ٧٦١ جار داواكاریی پارێزەران بە بیانووی (نالەباری كەشوهەوا، خراپبوونی كۆستەر، باری نائاسایی)ڕەتكراوەتەوە.



AM:10:18:07/11/2018