" پاشەکەوتی مووچە نامێنیت "


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان مژدەی لادانی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەنێت.

 ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) کە ماڵپەڕێکی کوردانی فەیلی یە لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردۆتەوە "دوابەدوای تەواوكردنی كارەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێم بەدڵنیاییەوە هیچ پێویستییەك بە سیستمی پاشەكەوتی مووچە نامێنێت”.

ئەو ماڵپەڕە لە هەواڵەکەیدا ئاشکرای دەکات سیستمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵدەوەشێتەوە لە بودجەی ساڵی داهاتوودا.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرەڕای پاشەكەوتی مووچە لە سێ ساڵی رابردوودا، مووچەی 4 مانگی 2015 و مووچەی مانگێكی 2017 نەدراوە و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی 3 مانگی ئەمساڵ نادیارە، هەرچەندە نرخی نەوت و داهات زیادی كردووە. 



PM:09:07:09/11/2018