نەوەی نوێ و یەكگرتوو داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان دەكەن

فراكسیۆنەكانی نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بە پێی پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان هەر لە دانیشتنی یەكەمدا دەبێت دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان  دیاریبكرێت و داواشدەكەن، بە زووی ئەو دەستەیە دیاریبكرێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەردوو فراكسۆنی نەوەی نوێ و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان داواكاریەك ئاراستەی سەرۆكی یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان دەكەن تیایدا داوا دەكەن رۆژی سێشەمە ١٣ی تشرینی دووەمی  ٢٠١٨ دانیشتنی یەكەم تەواو بكەن و ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن بە كردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان .

ئاماژە بەوەش دەكەن، پاڵپشت بە مادەكانی (١١،١٢،١٣،١٤)بەتەمەنترین ئەندام پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكات یەكەم دانیشتن بەرێوەدەبات كە سوێند خواردنی یاسای كاندیدە دەرچووەكان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی تێدا ئەنجامدەدرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ یەكەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو ، تەنها كاندیدە دەرچووەكان سوێندی یاسایان خوارد، هیچ هەڵبژاردنێك بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەنجامنەدرا.



PM:01:29:11/11/2018