دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه کاتژمێرەکانی پێدانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی دووەم بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "لای هه‌مووان ئاشكرایه هه‌موو ساڵێك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با زیاد ده‌بێت، کە ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێكی ڕاسته‌قینه بۆ زیاد بوونی لۆد له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با له لایه‌ك و له‌لایه‌یكی تریشه‌وه به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له‌ئاستی خواستی به‌كارهێناندا نییه، بۆیه پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌باش كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌تان بۆ بده‌ین، تا به‌رچاوتان ڕون بێت كه كه‌مبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه هه‌یه‌و هیچی تر، ئه‌وه‌ش هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرتووەته‌وه و ته‌نها ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین نییه.
لەبەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەدا کارەبای ڕاپەڕین داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ زیادبوونی پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با هاوكاربن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی كاره‌با.